راپۆرته‌كان باس له خراپ بوونی رێگه و بانه‌كانی ئۆستانی كرماشان ده‌كه‌ن كه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی رووداوی هاتوچۆیش به ئه‌ژمار دێت.
به پێی ئه‌م راپۆرته، رێگای “سه‌رپۆل زه‌هاب” بۆ “ئه‌زگڵه” كه چوار شاری “سه‌رپۆل زه‌هاب، قه‌سری شیرین، ئه‌زگڵه و تازاوای سه‌لاس” به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه له پێش ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوییه‌وه دروست كراوه و تا ئێستاش نوێژن نه‌كراوه‌ته‌وه. ئه‌و جاده‌یه هه‌ر ماوه‌یه‌ك جارێك ده‌بێته هۆی رووداوی هاتوچۆ كه به هۆیه‌وه گیان له ده‌ستدانی هاوڵاتیان یان بریندار بوونیانی لێده‌كه‌وێته‌وه.