كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تی رۆحانی به‌ سڵامه‌تی خه‌ڵك

354t (1)

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی “یه‌كیه‌تی ناوه‌ندی دامداران” وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی قه‌یراناوی دامداران، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی، سه‌رمایه‌گوزاری نه‌كردن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌تی رۆحانی له‌به‌رامبه‌ر سڵامه‌تی خه‌ڵك ناولێبردووه‌.
به‌ وته‌ی ناوبراو، ده‌وڵه‌ت له‌ حاڵێكدا له‌ دانی یارانه‌ بۆ شیر خۆده‌بوێرت كه‌ ماده‌ی ٤ی یاسای هه‌ده‌فمه‌ند كردنی یارانه‌كان، له‌سه‌ر لانه‌بردنی یارانه‌ی شیر جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌. ناوبراو وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی خراپ و ناله‌باری فرۆشتن و وه‌رگرتنی پووڵی فرۆشی شیری خامی دامداران به‌ كارخانه‌كان، جه‌ختی كرده‌وه‌: “ئه‌وه‌یكه‌ بارودۆخه‌كه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ر باشتر ده‌كات، ته‌بلیغ بۆ به‌كارهێنانی شیر و باقی فه‌راوه‌رده‌ له‌به‌نییه‌كان و ته‌نانه‌ت ناردنی شیری رایگان بۆ خه‌ڵكه‌ كه‌ هه‌م ده‌بێته‌ هۆی سڵامه‌تی خه‌ڵك و هه‌م زۆرێك له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ران چاره‌سه‌ر ده‌كات.”