كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم به‌ رووداوی شوێنی كار

329t (1)

به‌ پێی راپۆرته‌كان، “سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحیدی ئوتوبوسڕانی تاران و ده‌وروبه‌ر” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێك، به‌ كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت به‌ گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران به‌ هۆی روداوی شوێنی كار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راپۆرته‌دا هاتووه‌: “له جه‌ریانی‌ هه‌را و هووریای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی خسوسی سازی دژه‌ كرێكاری و پشتیوانی له‌ یاساكانی دژه‌ كرێكاری، تا بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری له‌ نێو كاربه‌ده‌ستانی رژیم، شتێك كه‌ سه‌رنجی هیچ به‌رپرسێكی رانه‌كێشا و بۆیان سمینار و كۆبوونه‌وه‌ و كونفرانس و جه‌له‌سه‌ دانه‌نرا، ئه‌م كوشتار و روداوه‌ دڵته‌زێنانه‌ی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژی‌ سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ روداوی شوێنی كار بووه‌. كاره‌ساتی مه‌رگی دڵته‌زێنی ٦ كرێكاری “عه‌سه‌لویه‌” له‌ جه‌ریانی ته‌سادوفی ئوتوبوسی كۆن و ناستاندارد، جارێكی دیكه‌ پیشانیدا كه‌ گیانی كرێكاران بۆ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، هیچ بایه‌خێكی نه‌بووه‌ و نییه‌