كه‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران دژبه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی شه‌هرییه‌كان

868
خوێندكارانی دانیشگا ئازادی سه‌رتاسه‌ری ئێران دژبه‌ زیاد كردنی رێژه‌ی شه‌هرییه‌كان، كه‌مپه‌ینێكی ناڕه‌زایه‌تیان له‌ فه‌زای مه‌جازی پێكهێناوه‌.
به‌وته‌ی خوێندكاران، له‌ سه‌روبه‌ندی ده‌سپێكی ساڵی خوێندنی دانیشگاكان، شه‌هریه‌ی سابت ١٥ له‌سه‌د په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ره‌ئیسی دانیشگا ئازاد رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌هریه‌كان تا ٢٥ له‌سه‌دیش په‌ره‌بستێنێت. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكارانی دانیشگا ئازاد له‌ تاران و ئێسفه‌هان به‌ وه‌ڕێخستنی كۆبوونه‌وه‌ و وتنه‌وه‌ی دروشمگه‌لێك وه‌كوو “مانگرتن، مانگرتن تا هاتنه‌خواره‌وه‌ی شه‌هرییه‌كان، شه‌هرییه‌كان كه‌م نه‌كرێنه‌وه‌، دانیشگاه ده‌بێته‌ قیامه‌ت”، سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هاوكات نوێنه‌رانی مه‌جلیس و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئاموزش و لێكۆلینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی رژیم له‌ كاردانه‌وه‌ به‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خوێندكاران، به‌ ناچاری رایانگه‌یاند كه‌ مه‌جلیس به‌م مه‌سه‌له‌ رسیدگی ده‌كات.