كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی ئه‌ندۆنێزیایی

258
فرۆكه‌یه‌كی موسافیربه‌ری له‌گه‌ڵ ٥٤ سه‌رنشین كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ندۆنێزی به‌ره‌وڕووی كه‌ش و هه‌وای خراپ بۆوه‌، له‌ سه‌حفه‌ی راداره‌كان نه‌ما و كه‌وته‌خواره‌وه‌.هه‌واڵنێری رۆیتێرز له‌سه‌رزاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ته‌رابه‌ری ئه‌ندۆنێزی رایگه‌یاند: پاشماوه‌كانی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ له‌ سه‌عاته‌كانی كۆتایی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ شاری “ئۆكتابه‌” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی پاپووئا” له‌ ئه‌ندۆنێزی دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م فرۆكه‌ دوو مۆتۆره‌ هه‌ڵگری ٤٤ مۆسافێری گه‌وره‌ساڵ، پێنج منداڵ و پێنج خه‌ده‌مه‌ی په‌رواز بووه‌. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ندۆنێزیایی رایانگه‌یاندووه‌: بارودۆخی ناله‌باری كه‌ش و هه‌وا له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیات، ره‌وتی گه‌ڕانی به‌ره‌وڕووی گرفت كردۆته‌وه. شایانی باسه‌ تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی ٥٤ سه‌رنشینی ئه‌م فرۆكه‌یه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →