كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ شاری سه‌قز

576-
سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە ١٥ی مانگی رەزبەر، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە نزیك ئاوایی “تۆمارقامیش” سەر بە شاری سەقز كەوتەخوارەوە.
دەوترێ نزیكەی دوو هەزار هێزی چەكداری سپا ناوچەكەیان گەمارۆدابوو و پێشیان بە نزیك بوونەوەی خەڵك لەو پەهبادە دەگرت. كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە سه‌عات ٩ی سەرلەبەیانی بووە و پاش ماوەیەكی كورت كەلوپەلە بەجێماوەكانیان بۆ شاری سەقز گواستووەتەوە. شایانی باسه‌ ئەو رووداوەی خەساری گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە. دانیشتووانی ناوچەی فەیزوڵابەیگی دەڵێن كە هیچ زانیارییەك لە جۆری فڕۆكەكە، جۆر و ئامانجەكەی لەبەردەستدا نییە.