كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپترێكی رژیم له‌ خه‌لیجی فارس

215
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نیوه‌شه‌وی دووشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێلیكۆپترێكی ئیجاره‌یی شیركه‌تی نه‌وتی “فه‌لاتی قاڕه‌ی ئێران” كه‌ چوار سه‌رنشینی هه‌بوو، له‌ نزیك سه‌كۆی نه‌وتیی مه‌یدانی “ئه‌بوزه‌ر” له‌ خه‌لیجی فارس كه‌وته‌خواره‌وه‌. هه‌ندێك له‌ قه‌ته‌عاتی ئه‌م هێلیكۆپتره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و میدیاكانی رژیم رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا بێت. سه‌رۆكی ئیداره‌ی عه‌مه‌لیاتی گه‌ڕان و رزگار كردنی ده‌ریایی ئیداره‌ی گشتی به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریانه‌وه‌ردی رژیم له‌ ئۆستانی بوشێهر رایگه‌یاندووه‌: “تا ئێستا ته‌رمی یه‌كێك له‌ سه‌رنشینانی ئه‌م هێلیكۆپتره‌ دۆزاوه‌ته‌وه‌.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →