كه‌ڵك وه‌رگرتنی داعش له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌ك سپه‌ری ئینسانی

501t

کاربه‌ده‌ستانی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نن، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” پێشی به‌ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌زاران بنه‌ماڵه‌ له‌ فه‌لووجه‌ گرتووه‌ و له‌وان وه‌كوو سپه‌ری ئینسانی له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی عێراق كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراقی، پاش جه‌نایه‌ته‌كانی داعش، هه‌زاران كه‌س له‌ دانیشتووانی شاری فلووجه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له‌م شاره‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام داعش ده‌ستبه‌جێ دوای ئاگاداربوون له‌وه‌یكه‌ دانیشتووانی فه‌لووجه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش و پۆلیس پێوه‌ندییان هه‌یه‌، ده‌ست ده‌داته‌ كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وان.