“گروپی چاودێرانی مافی مرۆڤی سوریه” رایگه‌یاندووه كه، گروپی ئیسلامگه‌رای داعش له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینیه‌وه تا ئێستا كه‌ڵكی له ٤٠٠ منداڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لیاتی نیزامی وه‌رگرتووه.ده‌وترێت ئه‌م منداڵانه له رێكخراوی “خه‌لافه‌تی منداڵان” چالاكی ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌م راپۆرته، رێكخراوی خه‌لافه‌تی منداڵانی گروپی داعش له ژێر چاودێری توندڕه‌وترین باڵی ئه‌م گروپه دایه و به منداڵانی ئاموزشی نیزامی ده‌دات. به‌رپرسانی به‌شی لاوانی داعش له‌گه‌ڵ منداڵان و لاوان له مه‌دره‌سه، مزگه‌وت و شوێنه گشتیه‌كان پێوه‌ندی ده‌كه‌ن و به ته‌بلیغاتی زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و لای خۆیان رایانكێشن.