به وته‌ی “رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ”، هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به رێبه‌ری عه‌ره‌بستان له هێرشی ئاسمانی له‌دژی بنكه و باره‌گاكانی حهوسیهكان له یه‌مه‌ن، له بۆمبی خوشه‌یی كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.به پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، ئه‌م رێكخراوه سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی درێژماوه‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م بۆمبانه بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی هۆشداری داوه. به وته‌ی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، له‌م پێوه‌نده‌دا گه‌لێك وێنه و گرتهویدیۆی جۆراوجۆر له‌م ناوچه‌یه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه سه‌لمێنه‌ری بابه‌ته‌یه. به پێی راگه‌یاندنی ئه‌م رێكخراوه‌یه، وێنه ماهواره‌ییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه بۆمبه خوشهییهكان كاریگه‌یه‌كی مه‌نفی و روخێنهریان له‌سه‌ر زه‌وییه كه‌شاوه‌رزییه‌كان هه‌یه و كاره‌ساتی ئینسانیان لێده‌كه‌وێته‌وه.