كه‌ڵك وه‌رگرتنی نیزامیی له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌فغانستان

112
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان كردووه‌، كۆتایی به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی نیزامیی له‌ مه‌دره‌سه‌‌كان بێنن.
ئه‌م ناوه‌نده‌ وتیشی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٥ی میلادی لانیكه‌م ٢٠ حاڵه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتنی نیزامیی له‌ مه‌دره‌سه‌كان تۆمار كراوه‌. ١٥ حاڵه‌ت له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ئه‌فغانستان و ئه‌ویكه‌ له‌ لایه‌ن تاقمه‌ ئیسلامییه‌ نه‌یاره‌كان بووه‌. رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ڵك وه‌رگرتنی نیزامیی له مه‌دره‌سه‌كان و به‌سه‌نگه‌ركردنی ئه‌م مه‌دره‌سانه‌، بووه‌ته‌ هۆی هه‌ڵكشانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خوێندكارانی ئه‌فغانستانی له‌ خوێندن، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌هاتنی مۆعه‌لێمان و كۆچكردنی مۆعه‌لێمان و كۆنتڕۆڵ كردنی ته‌واوی مه‌دره‌سه‌كان له‌ لایه‌ن هێزه‌ نیزامیی و ئیسلامییه‌كانه‌وه‌.