كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ منداڵان بۆ عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی له‌ لایه‌ن داعش

322t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی رێبه‌ندان، ئه‌ندامێكی “كومیساریاری مافی مرۆڤی عێراق” رایگه‌یاند: گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش”، ده‌یان منداڵی خیابانی بۆ عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی به‌كار گرتووه‌.
پێشتر وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاندبوو كه‌ داعش منداڵانی بان ١٢ ساڵ ته‌مه‌ن به‌كار ده‌گرێت و وه‌ك هێزی عه‌مه‌لیاتی خۆكۆژی ره‌وانه‌ی ئۆستانی ئه‌نبار ده‌كات. شایانی باسه‌، ئه‌م منداڵه‌ خۆكۆژانه‌ له‌ چه‌ندین حاڵه‌ته‌دا به‌ نرخی نێوان ٥٠٠ تا سێ هه‌زار دۆلار كڕین و فرۆشیان پێده‌كرێت.