كوبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی جیرۆفت

528q
كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری جیرۆفت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ركرانی حۆكمی وه‌رگرتنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم كوبوونه‌وه‌.
كرێكارانی ناڕازی به‌ هه‌ڵگرتنی چه‌ندین نووسراوه‌ روو به‌ ده‌زگای قه‌زایی و شورای ته‌ئمینی رژیم، خیابانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌داریان به‌ست و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار بوون. به‌ وته‌ی ناڕازیان، ساڵی ٧٢ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شاره‌داری له دوای دانی بڕێك پووڵ به‌ بانكی سادرات، چه‌ندین پارچه‌ زه‌وی یان وه‌رگرت‌. به‌ڵام ئیستا كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌م شارستانه‌ نیازیان وایه‌ كه‌ ئه‌م زه‌وییانه‌یان لێ وه‌رگرنه‌وه‌.