رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، خوێندكارانی رشته‌ی په‌ره‌ستاریی دانیشگای ئازاد واحیدی سیرجان هه‌ڵكه‌وتوو له ئۆستانی كرمان، له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی “راهێنانی په‌ره‌ستار”، كوبوونه‌وه.
خوێندكاران به هه‌ڵگرتنی پلاكارد، خوازیاری په‌سه‌ند نه‌كردن و ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له لایه‌ن وه‌زارتی بێهداشتی رژیمه‌وه بوون. ناڕازییان به ئیمزا كردنی توومارێك سه‌بارت به داخوازییه‌كانیان، ئه‌م توومارهیان ره‌وانه‌ی ناوه‌نده پێوندیدارهكان كردووه. شایانی باسه رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی دانشجوو، خوێندكارانی رشته‌ی په‌ره‌ستاریی دانیشگاكانی ئازادی سه‌رتاسه‌ری ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به گه‌ڵاڵه‌ی راهێنانی په‌ره‌ستار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.