رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی به‌فرانبار، نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “ڕه‌جا” له‌ناڕه‌زایه‌تی به وه‌زعییه‌تی نادیاری پێشه‌یان له‌به‌ر درگای راهئاهن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ئه‌م كرێكارانه كه به شێوه‌ی په‌یمانیی له به‌شی جۆراوجۆری فه‌نی و خه‌ده‌ماتیی شیركه‌تی “ڕه‌جا” خه‌ریكی كارن، رایانگه‌یاندووه: له‌م بینانه و له دوای جێبهجیكرانی په‌یمانكارانی شیركه‌تی “ڕه‌جا”، ده‌نگۆی ده‌ركرانی كرێكارانی په‌یمانیی ده‌بیسترێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته.