كوبوونه‌وه‌ كرێكارانی نه‌ساجی بروجێرد

564q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ تازه‌نه‌كرانه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان، كوبوونه‌وه‌ی ئیعتیرازیان سازدا.
یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئه‌م كوبوونه‌وه‌یه ‌‌رایگه‌یاند: “به‌ پێی یاسا، مۆدیرانی كارخانه‌ی نه‌ساجی بروجێرد ده‌بێ له‌گه‌ڵ كرێكارانی وه‌رزی له‌ كۆتایی هه‌ر سێ مانگ قه‌رارداد ببه‌ستن، به‌ڵام ئیستا دوای تێپه‌ربوونی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ مه‌وعیدی دیاریكراو خه‌به‌رێك له‌ تازه‌كرانه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كانیان نییه‌ و ئه‌مه‌ش بۆ‌ته‌ هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی ١٠٠٠ كرێكاری ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌.