سه‌دان كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی خۆسوسی تونێس له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری و ئاستی خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، كوبۆنهوهی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
ناڕازییان به كۆبونه‌وه له به‌رامبه‌ر مقه‌ری “ئیتحادیه‌ی مهشاغێڵ” له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاری، دروشمی “یان ده‌رفه‌تی پیشه‌یی یان یارمه‌تیدانی دارایی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار”یان به‌رز كرده‌وه. به پێ راپۆڕتی هه‌واڵنێریی “جه‌زیره”، ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكدا به‌ڕیوه‌ده‌چوو كه دانووستان له نێوان ئیتحادیه‌ی مهشاغێلی تونێس و رێكخراوی خاوهنكاران دریژه‌ی هه‌یه. شایانی باسه وتووێژ و دانووستان سه‌باره‌ت به بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كاركۆنانی به‌شی خۆسوسی له دوو مانگ له‌وه‌پێشه‌وه ده‌ستی پێكردووه.