كوده‌تای نیزامی له‌دژی ده‌وڵه‌ت له‌ بۆركینافاسۆ

404
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، نیزامیانی وڵاتی ئافریقایی “بۆركینافاسۆ” رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، له‌ كوده‌تایه‌كی نیزامیدا ئیداره‌ی كاروباری ئه‌م وڵاته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت.به‌ وته‌ی ره‌ئیسی پارڵمانی بۆركینافاسۆ، رۆژی چوارشه‌ممه‌ كه‌سه‌كانی تیپی حێفازه‌تی له‌ كۆشكی سه‌رۆك كۆماری چوونه‌ نێو دانیشتنی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت و “میشێل كافاندۆ”، سه‌رۆك كۆماریی و “ئیزاك زیدا”، سه‌رۆك ده‌وڵه‌تی كاتییان رفاند و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردیان. دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه‌ سه‌دان كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه‌ و له‌دژی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی نیزامییه‌كان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ئێنتقاڵی بۆركینافاسۆیان مه‌حكووم كرد و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ ئه‌وان بوون.