كورتهێنانی لە ڕادەبەدەری بوودجەی ساڵی ٩٥

579q
وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت رۆژی سێشه‌ممه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی به‌فرانبار، له‌ كۆڕی هه‌واڵنێرانی راگه‌یه‌نه‌ره‌ ‌حكوومه‌تیه‌كان رایگه‌یاند، بوودجه‌ی ساڵی ٩٥ به‌هۆی درێژه‌ی دابه‌زینی به‌های نه‌وت له‌گه‌ڵ كورتهێنانێكی به‌رچاو به‌ره‌وڕووه‌.
“موحه‌ممه‌د باقر نه‌وبه‌خت” وتوویه‌تی، گه‌ڵاڵه‌ی بوودجه‌ی ساڵی ٩٥، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت ته‌واو كراوه‌. وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێت كه‌ له‌ بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌ ٢٦٧ هه‌زار میلیارد تمه‌نی سه‌رچاوه‌گشتیه‌كان، ٦٦ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له‌ فرۆشرانی نه‌وته‌وه‌ دابین ده‌كرێت. له‌ به‌رچاو گرتنی ئه‌م رێژه‌یه‌ بۆ سه‌همی نه‌وت له‌ بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو، له‌ حاڵێكدا روویداوه‌ كه‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌ جیهانییه‌كاندا گه‌یشتۆه‌ خۆارترین ئاست له‌ ماوه‌ی یازده‌ ساڵی رابردوودا‌. له‌لایه‌كی دیكه‌ سەرچاوه گشتێیەکانی بوودجه‌ له‌مساڵدا، ٢٣٥ هه‌زار مێلیارد تمه‌نی بۆ له‌به‌رچاوگیراوه‌ كه‌ به‌سه‌رنجدان به‌ لێكدانه‌وه‌كانی وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت لانیكه‌م ٣٢ هه‌زار میلیارد تمه‌ن كورتی دێنێت. پێشتریش ڕاۆێژکاری سه‌ركۆماری رژیم دانابوو كورتهێنانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بوودجه‌، ئه‌مساڵی كردۆته‌ یه‌كێك له‌ خراپترین ساڵه‌كانی ماوه‌ی ٣٧ ساڵی رابردوو.