كورژانی كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له ورمێ

287
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆڵبه‌رێك به‌ناوی “باباخان ئه‌حمه‌دوه‌ش” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ و خه‌ڵكی ئاوایی “كه‌چه‌ڵه‌”ی سه‌ربه‌ شاری ورمێ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی رژیم له‌ سنووری مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێك كرد و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م كۆڵبه‌ره كه‌ خێزانداریش بوو، بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی رووی له كاری كۆڵبه‌ری له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئێران و توركیه‌ كردبوو. شایانی باسه‌، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان بە هۆی بێكاری و هه‌ژاری، به‌ ناچار روویان لەکاری کۆڵبەریی له‌سەر سنووره‌كان كردووه‌ و زۆر جار به‌ره‌وڕووی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم ده‌بنه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →