كورژان و بریندار بوونی چه‌ند هاوڵاتی له‌ سه‌ڵماس

733
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ماڵێكی مه‌سكونی له‌ ناوچه‌ی سه‌ڵماس هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سیش بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.
نیوه‌شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئاوایی “مغان جوق” به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كی شاری سه‌ڵماسی هه‌ژاند. له‌ جه‌ریانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ ماڵێك كه‌ تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه‌، سێ هاوڵاتی به‌ توندی بریندار بوون كه‌ به‌ هۆی دره‌نگ گه‌یشتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتن بۆ شوێنی رووداوه‌كه،‌ برینداره‌كان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كران، به‌ڵام یه‌كێك له‌ برینداره‌كان كه‌ ژنێك بوو، له‌ رێگای نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. ده‌وترێت به‌ هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی یه‌كێكی دیكه‌ له‌ برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كراوه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ پێشتریش به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسولی گاز له‌ ئاوایی “مه‌مه‌كان” له‌ ناوچه‌ی سنووریی سۆمای برادۆستی ورمێ، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كیه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سیش بریندار بوون.