كورژان و بریندار بوونی چوار كرێكار

653
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له‌ جه‌ریانی چه‌ند رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی كرمان، تاران و ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، لانیكه‌م ٤ كرێكار كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای داڕمانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووز له‌ “هه‌شتونی” ئۆستانی كرمان، یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه‌، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ جه‌ریانی داڕمانی دیوار له ناوه‌ندێكی وه‌رزشی له‌ حه‌كیمه‌ی تارانیش، دوو كرێكار له‌ ژێر ئاواردا گیریان كرد و به‌ توندی بریندار بوون. هه‌وره‌ها به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئێمه‌نی شوێنی كار، كرێكارێكی ساختمانی خه‌ڵكی “گۆگان” سه‌ر به‌ ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له‌ ساختمانێكی له‌ حاڵی ساخت كه‌وته‌‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.