به پێی راپۆرتی “چاودێری مافی مرۆڤ”، گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكۆحه‌رام” ئه‌مساڵ زیاتر له یه‌ك هه‌زار كه‌سی مه‌ده‌نی كوشتووه و سه‌دان ژن و كچی رفێندراوی ناچار كردووه ئایینی ئیسلام قه‌بووڵ بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانیان ئیزدواج بكه‌ن.به پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی عه‌مه‌لیاتی هاوپه‌یمانی چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی كه ده‌یان شاریان له ئیسلامگه‌راكان وه‌رگرتۆته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵك ئه‌م ناوچانه هه‌روا له مه‌ترسیدان. ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه كه، ده‌وڵه‌تی نیجرییه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌مته‌رخه‌مه.