به پێی راپۆرتی “بی بی سی”، هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “بوكۆحه‌رام” لانیكه‌م ٧٠ كه‌سی مه‌ده‌نیان له جه‌ریانی هێرش بۆسه‌ر شاری “فوتۆكۆل”ی كامێرون له نزیك سنووری نیجریه قه‌تڵی عام كرد.
به وته‌ی به‌رپرسانی مه‌حه‌للی، هێزه‌كانی بوكۆحه‌رام هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر له ساختمانهكانیان ئاگر تێبه‌ردا. پێشتریش ئه‌رته‌شی چاد رایگه‌یاندبوو، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی بوكۆحهرامی له عه‌مه‌لیاتێكی هێرشبه‌رانه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری “گامبۆرۆ” كوشتووه.