كوشتاری ده‌یان كه‌س به‌ده‌ستی گروپی ئیسلامگه‌رای داعش

81
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ سوریه‌، ٢٥ كه‌سیان له‌ ئامفی ته‌ئاتری میژۆیی شاری “پالمیرا”، قه‌تڵ عام كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ویدیۆێك له‌ لایه‌ن گروپی “داعش”ه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ تێدا ٢٥ كه‌س له‌ سه‌ربازانی به‌شار ئه‌سه‌د نیشان ده‌دات كه‌ له‌ لایه‌ن گروپی توندره‌وه‌ی “داعش”ه‌وه‌ تیرباران ده‌كرێن. به‌ پێی راپۆرتی “رێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سوریه‌”، گروپی داعش پێشتر له‌ رۆژی ٢٧ی مانگی مه‌ی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی ٢٠ كه‌سی دیكه‌ی له‌م ئامفی ته‌ئاتره‌دا كوشتبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →