كوشتاری ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی سووری له‌ هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی ئامریكا

163y
“رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاند، لانیكه‌م ٥٢ كه‌سی مه‌ده‌نی له جه‌ریانی‌ هێرشی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كان به‌ رێبه‌ری ئامریكا، بۆسه‌ر ئاواییه‌ك له‌ باكووری سوریه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌” له‌سه‌ر زاری چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ٧ منداڵ له‌ نێو قوربانییه‌كان دان و زیاتر له‌ ١٠ كه‌سیش له‌ژێر ماڵه‌ روخاوه‌كاندا گیریان كردووه‌. راپۆرته‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌ ده‌ستپێكی عه‌مه‌لیاتی هاوپه‌یمانان به‌ رێبه‌ری ئامریكا له‌دژی گروپی “داعش” له‌ سوریه‌ له‌ نزیكه‌ی ٧ مانگی رابرۆوه‌ تا ئێستا، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ جه‌ریانی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.