كوشتاری هه‌زاران خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن بۆكۆحه‌رام

601t
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكۆحه‌رام” له‌ ده‌سپێكی ساڵی رابردووی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار و ٣٠٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ئافریقا به‌ تایبه‌ت نیجرییه‌ كوشتووه‌.جێگری ره‌ئیسی كاروباری مرۆڤدۆستانه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوشتاری به‌رینی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن بۆكۆحه‌رام، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ٣٠٠ مه‌ده‌رسه‌ش له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای بۆكۆحه‌رامه‌وه‌ روخێندراون. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ پێشێلكردنی به‌رچاوی مافی مرۆڤ له‌وانه‌ ده‌ستدرێژی، توندوتێژیه‌ جنسیه‌كان و قاچاخی منداڵ له‌لایه‌ن بۆكۆحه‌رام، به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا هێرشه‌كانی بۆكۆحه‌رام له‌ مانگی مه‌ی ساڵی ٢٠١٣ی زایینیه‌وه‌ تا ئێستا، لانیكه‌م یه‌ك و نیو میلیۆن بێ خانه‌ و لانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.