كوشتنی دووهه‌مین وێبلاگ نووسی ره‌خنه‌گر له‌ به‌نگلادش

594t
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، له‌ ماوه‌ی یه‌كمانگی رابردوودا دووهه‌مین وێبلاگ نووسی ره‌خنه‌گر له‌ ئێسلام له‌ “به‌نگلادش” كوژرا.
راگه‌یاندنه‌كانی به‌نگلادش رایانگه‌یاند كه‌ “واشیگور ره‌حمان” وێبلاگ نووسی ٢٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ تێكه‌ڵچوونێكی ئیدئۆلۆژیك پارچه‌پارچه‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ مانگێك له‌وه‌پێشیش “ئاویجیت رووی” هاوكاری ره‌حمان كه‌ ئه‌ویش وێبلاگ نووس بوو، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ پیشانگایه‌كی كتێب له‌ “داكا” له‌ لایه‌ن چه‌ندین كه‌سه‌وه‌ به‌ چه‌كی سارد هێرشی كرایه‌ سه‌ر و گیانی له‌ده‌ستدا. هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌م هێرشه‌ به‌ توندی بریندار بوو.