كوشتنی مه‌ئمورانی پۆلیس له‌لایه‌ن تاڵبان

72
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، له جه‌ریانی‌ هێرشی هێزه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “تاڵبان” بۆسه‌ر پاسگایه‌كی پۆلیس له‌ ویلایه‌تی “هێلمه‌ند” له‌ جنوبی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٧ مه‌ئموری پۆلیس، كوژران.
به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی پۆلیس له‌ ویلایه‌تی هێلمه‌ند، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌دا، چه‌ند كه‌س له‌ هێزه‌كانی تاڵبانیش كوژران. شایانی باسه‌، هێلمه‌ند به‌ یه‌كێك له‌ ویلایه‌ته‌ ئاڵۆزه‌كانی ئه‌فغانستان ‌به‌ ئه‌ژمار دێت كه‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی تاڵبان دایه‌.