“هه‌واڵنێری فه‌رانسه” رایگه‌یاند، ده‌یان كه‌س له ئه‌ندامانی گروپی ئیسلامگه‌رای “بۆكۆحرام” له نیجرییه هاوسه‌ره‌كانیان كوشتووه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه‌كانی بۆكۆحه‌رام دوای پێشڕه‌وی ئه‌رته‌شی نیجرییه له شاری “باما” له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، پێش له هه‌ڵاتن، هاوسه‌ره‌كانی خۆیانیان كوشتووه تا به رای خۆیان له‌گه‌ڵ كافره‌كان ئیزدواج نه‌كه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه كوژراون ناچار به ئیزدواج له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی بۆكۆحه‌رام پاش داگیركردنی ناوچه‌ی شوێنی نیشتنهكهیان ببوون. بۆكۆحرام له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو په‌یڕه‌وی خۆی له گروپی داعش راگه‌یاند. له ئاڵوگۆڕێكی دیكه‌دا، راپۆرته‌كان هه‌واڵی دۆزرانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ به زیاتر له ٧٠ ته‌رمی له شاری “داماساك” له باكووری نیجرییهیان راگه‌یاندووه. شایانی باسه شاری داماساك كه له مانگی نوامبری رابردوو له لایه‌ن گروپی بۆكۆحرام داگیر كرابوو له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی چاد ئازاد كراوه.