به‌یانیه‌یه‌ك درێژه‌ی بازداشتی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “كوروش به‌خشه‌نده” و هه‌روه‌ها درێژه‌ی بانگ كردن، ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مه‌حكوم كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه: “ده‌ستبه‌سه‌ركردن، ترساندن و هه‌ڕه‌شه كردن له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكارای له ئه‌مساڵدا چڕتر بۆته‌وه و له‌سه‌ر به‌ستێنی وه‌ها گوشار و سهركوتێكه كه حه‌قده‌ستی كرێكاران به سه‌پاندنی سێ قات ژێر هێڵی هه‌ژاری راده‌گه‌یه‌ندرێت. له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و دژواری به‌رێچوونی ژیان، كرێكاران رێگایه‌كیان بێجگه له خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ویست و داخوازییه‌كانیان و دیفاع له مافی ژیانیان نییه.”