كوژرانی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئیتلاعات له‌ شاری بۆكان

439
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئیتلاعات به‌ناوی “عه‌بدوڵڵا دادوه‌ند” به‌ زه‌بری چه‌قۆ له‌ نێو شاری بۆكان كوژرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا. عەبدوڵڵا دادوەند كە لە ناو خەڵكی شاری بۆكان بە مۆرەی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناسرابوو، تەرمەكەی بە كوژراوی دۆزرایه‌وه‌ و دەوترێت كە شوێنی چەندین زەربە چەقۆ بە جەستەییەوە دیار بووە. شایانی باسه‌، عەبدوڵڵا هاوكات لەگەڵ ئەوەی مۆرەی ئیتلاعات بووه‌، دەستی باڵاشی لە ئازار و ئەزیەتی خەڵكی شاری بۆكان بە تایبەت لاواندا هەبوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو لەگەڵ “حەسەن بانەیی” كە ماوەیەك لەمەوبەر كوژرا، دۆستایەتیان هەبووە و پێكەوە هاوكارییان بووه‌.