له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ئه‌ندامێكی دیكه‌ی سپای پاسداران له یه‌كێك له كۆڵانه‌كانی ئاوایی “دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ”ی سه‌ربه شاری ورمێ به ناوی “حوسێن پووری” له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه كوژرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئیوارەی رۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خەرمانان، حوسێن پووری كه ئەندامێكی ناسراوی “پاسدارانی ئێفتخاری” سازمانی بەسیج لە شاری ورمێ بووە، له به‌رده‌م دووكانه‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا. ناوبراو لە ناو خەڵکدا بە “حوسێن بێریڤان” ناسراوە و یەکێک لە سەرکردەکانی بەسیج لە ناوچە سنوورییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ بووە. ئەم ئەندامە مهحهلیهی سپا لەم چەند ساڵەی دواییدا لە ئازار و ئەشکەنجەی “سیستماتیک”ی لاوان و کۆڵبەراندا دەستی هەبووە و له لایەن ناوەندە ئەمنیەتەکانی رژیمه‌وه پشتیوانی لێده‌کرا. شایانی باسه، به هۆی كوژرانی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی سپا هێزه‌كانی رژیم باوردۆخی ئاوایی “دزه”یان ئەمنیەتی كردۆته‌وه