كوژرانی به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ شاری پیرانشار

243
به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، “قوربانعه‌لی پیرانی” خه‌ڵكی ئاوایی “راهدانه‌”ی نه‌غده‌ به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ شاری پیرانشار، له‌ لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ كوژرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌ هۆی كێشه‌ و گرفتی بنه‌ماڵه‌یی، له‌ لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌م به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات،‌ ژنی دووهه‌می هێناوه‌ و ئه‌وه‌ش تووڕه‌ بوونی كوڕه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ باوكی ده‌رگیر ده‌بێت كه‌ له‌ ئاكاما به‌ چه‌قۆ باوكی ده‌كوژێت.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →