كوژرانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان

309
رۆژی جومعه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان رایانگه‌یاند: له‌ جه‌ریانی هێرشی دوو رۆژی رابردووی گروپی “تاڵبان” بۆسه‌ر ئۆستانی فاریاب و شاری مه‌یمه‌نه‌ ناوه‌ندی ئه‌م ئۆستانه‌، ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا.جێگری شورای ئۆستانداری فاریاب له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: گروپی ئیسلامگه‌رای تاڵبان له‌ جه‌ریانی هێرشه‌كه‌ی بۆسه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌، لانیكه‌م ٢٥ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ ژنان و منداڵان كوژران. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان دوو هه‌فته‌ پێش چه‌ندین ئاوایی ئه‌م ناوچه‌یه‌یان ئازاد كرد، به‌ڵام ئه‌ندامانی تاڵبان جارێكی تر ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌م ئاوایانه‌دا گرت.