كوژرانی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن

455
رۆژی دووشه‌ممه‌ دوابه‌دوای هێرشی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودی بۆسه‌ر مه‌راسمێكی زه‌ماوه‌ند له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لمۆ‌خا” له‌ ئۆستانی ته‌عه‌ز، ٧٥ كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران و ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌رته‌شی سعودی له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ له‌ جه‌ریانی هێرش بۆسه‌ر ناوچه‌ رۆژئاواییه‌كانی ئۆستانی مه‌ئرێب هه‌ڵكه‌وتوو له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا پێته‌ختی ئه‌م وڵاته‌ له‌ بۆمبگه‌لێكی خوشه‌یی كه‌ڵكیان وه‌رگرت. ئه‌م هێرشانه‌ دوابه‌دوای به‌ ئاكام نه‌گه‌یشتنی هه‌ر چه‌شنه‌ پێشڕه‌وییه‌ك له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری مه‌ئرێب روویدا.