كوژرانی ده‌یان كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا

112
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی و پزیشكی عێراق رایانگه‌یاند كه‌ دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب و عه‌مه‌لیاتێكی خۆكوژی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ شیعه‌نشینه‌كانی به‌غدا، لانیكه‌م ٣٥ كه‌س كوژران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی ئه‌م هێرشه‌ خوێناوییانه‌، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون. تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرساریه‌تی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. به‌ڵام گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” كه‌ به‌شگه‌لێك له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی عێراقی له‌ كۆنتڕۆڵ دایه‌، زۆرجار به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی عه‌مه‌لیاتی خۆكوژی، كه‌سانێك ره‌وانه‌ی پێته‌ختی عێراق ده‌كات. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ شه‌وی هه‌مان رۆژدا واته‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ته‌قینه‌وه‌گه‌لێك له ‌نزیك رستورانێكی قه‌ره‌باڵغ له‌ ناوچه‌ی “ئه‌لبۆنه‌ك و ئه‌لێسكان”ی به‌غدا، ژماره‌یه‌ك كوژران و بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →