كوژرانی ده‌یان هه‌واڵنێر له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو

61
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی پووشپه‌ڕ، دامه‌زراوه‌ی “پرێس ئێمبلێم كه‌مپه‌ین”، له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا، ٧١ هه‌واڵنێر كوژراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ مانگی ژانڤیه‌‌ تا مانگی ژۆئه‌نی ٢٠١٥ی زایینی، ٧١ هه‌واڵنێر له‌ ٢٤ وڵاتدا كوژراون كه‌ له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوودا، ٧ له‌سه‌د په‌ریسه‌ندووه‌. ئه‌م راپۆرته‌ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: “لانیكه‌م ٢٤ هه‌واڵنێر له‌ عه‌مه‌لیاتی تێرۆریستیدا كوژراون كه‌ زۆرترین كوژراوه‌كان له وڵاتانی‌ “فه‌رانسه‌، لیبی و عێراق” هاتۆته‌ ئاراوه‌. هه‌روه‌ها ١٧ هه‌واڵنێری دیكه‌ش به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌ شه‌ڕ له‌ وڵاته‌كانی “لیبی، یه‌مه‌ن، عێراق، سوریه‌، سودانی جنوبی و ئوكراین”، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سێ هه‌واڵنێری دیكه‌ش له‌ رووداوی جنایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ جه‌نگییه‌كان به‌ تایبه‌ت له‌ “ئامریكای لاتین، فیلیپین و هێند”، كوژراون.”