كوژرانی ده‌یان هه‌واڵنێر له ‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا

301y
به‌ پێی راپۆرتی “شۆرای ئه‌منیه‌تی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان”، لانیكه‌م ٦١ هه‌واڵنێر له جه‌ریانی‌ تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٢٢١ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌واڵنێران له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زاینییدا له‌لایه‌ن گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” له‌ عێراق و سووریه‌ كوژراون. به‌ وته‌ی نوێنه‌ری وڵاتی “لیتوانی” له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كوژرانی هه‌واڵنێران له‌لایه‌ن داعش خراپترین حاڵه‌تی وه‌حشیگه‌ری بووه‌. ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ هه‌واڵنێرانیش له‌ ئاكامی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی وڵاتانی ئۆكراین، سوومالی، لیبی، كۆلۆمبیا و ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.