كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری ورمێ

145
دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “ئارام شاهین نژاد” خه‌ڵكی ئاوایی “پسان” و “سه‌یفه‌دین یوسفی بانی” خه‌ڵكی ئاوایی “بانی” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی ته‌رگه‌وڕ له‌ سنووری ورمێ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه، ته‌قه‌یان لێكرا و به‌ هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.‌ به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م دوو هاوڵاتییه‌ كه‌ بۆ دابینكردنی بژیوی ژیان كاری كۆڵبه‌ریان ده‌كرد، له‌ سنووری نێوان ئێران و توركیه‌دا، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌، درانه‌به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستدا. جێگای ئاماژه‌یه‌، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ٢٥ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رژیم کوژران و بریندار بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →