كوژرانی دوو كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

363
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوو كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی “ئالیاس و سیروان ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٤٤ و ٣١ ساڵ خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌رده‌شت و مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و گیانیان له‌ده‌ستدا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی رابردوو، له‌ سنووری “حاجی ئۆمه‌ران” “ئه‌لیاس” خه‌ڵكی شاری مهاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی ره‌به‌ت سه‌ربه‌ شاری سه‌رده‌شت هێزه‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له‌م كۆڵبه‌ره‌ كرد و له‌ ئاكامدا گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه‌، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان، بەهۆی هه‌ژاری و نەبوونی پیشه‌ی گونجاو بەناچاری روویان لە كاری مەترسیداری كۆڵبەری كردووە و زۆرجار بەرەوڕووی تەقەی هێزەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە و گیانیان لەدەست دەدەن.