كوژرانی سه‌ربازێك به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ كرماشان

570
تەقینەوەی مینی بەجێماو لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە كرماشان، كوژرانی سەربازێكی لێكه‌وته‌وه‌.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیرنا، رۆژی سێشەممە فەرماندەی تیپی ٣٥ی تەكاوەر وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: سەربازێك بە ناوی “وەلی الله سەعادەتی” لە كرماشان و لە بەشی باكووری رۆژئاوای پادگانی رەزماوەرانی تیپی ٣٥ی تەكاوەر (جەیرانبڵاغ) كه‌وته‌ سه‌ر مین و كوژرا. بە پێی ئاماره‌كان، زیاتر لە ٢٠ میلیۆن مینی چێنراو له‌ ئێران هەیە كه‌ به‌ هۆی ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك ده‌كاته‌ قوربانی.