كوژرانی سه‌فیره‌كانی نۆروێژ و فیلیپین له‌ پاكستان

190y
دوابه‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپتێرێكی نیزامی هه‌ڵگری ١١ دیپلۆماتی خارجی و ٦ به‌رپرسی پاكستانی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی “پاكستان”، لانیكه‌م ٦ كه‌س له‌وانه‌ سه‌فیرانی “نۆروێژ و فلیپین” كوژران.
به‌ وته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌رته‌شی پاكستان له‌م رووداوه‌دا سه‌فیره‌كانی “له‌هێستان و هۆله‌ند”یش به‌ تووندی بریندار بوون. به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “فه‌رانسه‌”، گروپی ئیسلامگه‌رای “تاڵه‌بان”ی پاكستان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك، وێڕای وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرساریه‌تی هێرش بۆسه‌ر ئه‌م هێلیكۆپتره‌، رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “نه‌وازشه‌ریف” سه‌رۆك وه‌زیری پاكستان، ئامانجی هێرشی ئه‌م گروپه‌ بووه‌.