“هه‌واڵنێری فه‌رانسه” له سه‌ر زاری پۆلیسی به‌نگلادێش رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، وێبلاگنووسێكی سێكۆلار و ره‌خنه‌گری ئیسلام له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته كوژراوه. گروپێك كه سه‌روچاوی خۆیان داپۆشیبوو، نزیكه‌ی ساعه‌ت ٨ی به‌یانی له شاری “سیلهێت” به چه‌قۆ و قه‌مه هێرشیان كرده سه‌ر “ئانتانا بیجووی داس”، وێبلاگنووسی دژه ئایین و ره‌خنه‌گری ئیسلام و ناوبراویان كوشت. ناوبراو دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی نوسراوه دژه ئایین و دژبه ئیسلامییه‌كان له ئینتێرنێت، زۆر جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكرابوو. شایانی باسه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی ئه‌مساڵی زایینیه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه سێهه‌مین ویێبلاگنووسی سێكولار و ره‌خنه‌گری ئیسلامه كه له به‌نگلادێش ده‌كوژرێت. قه‌تڵی ئه‌م وێبلاگنووسانه به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه.