رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ره‌شه‌ممه جێگری ئه‌منیه‌تی و ئینتزامی ئۆستانداری سیستان و به‌لوچستان، هه‌واڵی كوژرانی ٣ مه‌ئموری هێزی ئینتزامی رژیم له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م شاره‌ی راگه‌یاند.
ناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه، به هۆی ته‌قینه‌وه له رێگای هاتوچۆی مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی له نزیكی پردێك له ناوچه‌ی “پیردان”ی شاری سه‌رباز، ٣ كه‌س له مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی كوژران و مه‌ئموورێكی دیكه‌ش بریندار بوو. له‌م پێوه‌نده‌دا ساعه‌تێك پاش ئه‌م هێرشه، یه‌كێك له گروپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری رژیم به بڵاوكردنه‌وه‌ی بهیانیهییهك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه و هه‌واڵی كوژرانی ٥ كه‌س له هێزه‌كانی مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم ناسراو به هێزكانی “مێرساد”ی راگه‌یاندووه.