كوژرانی شه‌ش ئه‌ندامی سپای پاسداران له‌ كامیاران

414y

به‌ پێی راپۆرته‌كان، شه‌ش كه‌س له‌ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم له به‌شی “شاهۆ”ی‌ كامیاران، له‌ لایه‌ن چه‌كدارانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی جۆه‌زردان، شه‌ش كه‌س له‌ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم له‌ جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوونێك له‌ سه‌یرانگای “ته‌وقه‌گوێز”، هه‌ڵكه‌وتوو له‌ نێوان ئاواییه‌كانی “ته‌ختی زه‌نگی و سه‌رشڵانه‌”، له‌ لایه‌ن چه‌كدارانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژران.