كوژرانی كاربه‌ده‌ستێكی رژیم له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

540 (1)
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی ره‌زبه‌ر خه‌ڵكی تووڕه‌ی شاری سه‌رده‌شت له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كوژرانی كاسبكارێكی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ ناوی “عومه‌ر ئه‌حمه‌دزاده‌” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ته‌مه‌ن، كاربه‌ده‌ستێكی رژیمیان كوشت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌ئموورانی رژیم له‌ مه‌یدانی “سه‌رچاوه‌”ی شاری سه‌رده‌شت، ته‌قه‌یان له‌ ژماره‌یه‌ك كاسبكار و كۆڵبه‌ر كرد و له‌ ئاكامی ئه‌م ده‌ستڕێژیه‌دا كاسبكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو. دوای ئه‌م رووداوه‌ خه‌ڵكی تووڕه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ڵانته‌ریه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌ر كه‌ ته‌قه‌یان له‌ كاسبكاران كردبوو، ده‌رگیر بوون. دواتر خه‌ڵك به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ وه‌ڕێكه‌وتن و هێرشیان كرده‌ سه‌ر “تاج ئه‌لدینی” جێگری سه‌رۆكی كه‌ڵانته‌ری و كوشتیان. شایانی باسه‌، بارودۆخی شاری سەردەشت ئێستا ملیتاریزه‌ كراوه و هێزه‌كانی رژیم له‌ هه‌موو شوێنێكی ئه‌م شاره‌ جێگیر كراون.