كوژرانی كاركۆنانی دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌ ئه‌فغانستان

6
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی هێرشی چه‌كدارانی نه‌ناسراو بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تی له‌ باشووری ئه‌فغانستان، ٩ كه‌س كوژران.راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زارتی ته‌وسه‌عه‌ی ئاواییه‌كانی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: “ئه‌م هێرشه‌ له‌ شاری “زارع”ی ئۆستانی “به‌لخ” روویدا و قوربانیان كاركۆنانی دامه‌زراوه‌ی غه‌یره‌ ده‌وڵه‌تی “پی، ئای، ئێن” بوون”. شایانی باسه‌، تا ئێستا هیچ كه‌س یان گروپێك به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستوو نه‌گرتووه‌.