كوژرانی كاسبكارێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم له‌ سه‌رده‌شت

781
سه‌له‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٧ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌درێته‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌، هێزه‌كانی سه‌ر رژیم له‌ شاری سه‌رده‌شت لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ به‌ ناوی “محه‌ممه‌د مه‌لایی”یان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ ناوبراو گیانی له‌ه‌ستدا. شایانی باسه‌ محه‌ممه‌د مه‌لایی خه‌ڵكی ئاوایی “نشكوڵان”ه‌ و له‌ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ له‌ رێگای كاسبی كردن له‌ بازاڕچه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ بژیوی ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابین كردووه‌.