كوژرانی كه‌سێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له‌ شاری بۆكان

558
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تەرمی لاوێكی خەڵكی شاری بۆكان به‌ ناوی “كه‌یوان” ناسراو به‌ كه‌یوانه‌ سوور له‌ گه‌ڕه‌كی میراوا لە لایەن خەڵكەوە دۆزرایەوە.
بە وتەی كەسانی ئاگادار و ژمارەیەك له‌ خەڵكی ئەو شارە، كوژراوەكە كەسێكی نزیك له‌ رژیم و دەستدرێژیكار بووه‌. ده‌وترێت چه‌ندین جار ده‌ستدڕێژی كردۆته‌ سه‌ر منداڵ و تازه‌لاوانی ئه‌و شاره‌.جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا ئەوە سێیەمین كەسە كە بەدەستی كەسانی نەناسراو لە شاری بۆكان دەكوژرێت. پێشتریش دوو كەس كه‌ به‌ مۆره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ نێو خه‌ڵكدا ناسراوبوون بە ناوەكانی “حەسەن عەلیپوور” ناسراو بە (حەسەن بانەیی) و “عەبدوڵڵا دارەند”، بە چەك تەقەیان لێكرا و كوژران.